X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئێران فەرمانی کشانەوەی فەرماندە باڵاکانی لە سوریا دەرکرد

جیهان

2024-12-07     23ژمارەی خوێندراو

ئێران فەرمانی کردوە فەرماندە باڵاکانی و بەشێک لە خەڵکە مەدەنیەکەی کە لە سوریایە چۆڵی بکەن و لە دوێنیوە چۆڵکردنی سوریا لەلایەن ئێرانیەکانەوە دەستی پێکردوە.

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی ئێران و ناوچەکە ئاشکرایان کردووە کە تاران فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس، لقی دەرەوەی سوپای پاسداران و ئەندامانی سوپاکەی و بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران و بنەماڵەکانیان و ھاوڵاتیانی مەدەنی ئێرانی لە سوریا کشاندووەتەوە.

باسیان لەوەش کراوە کە فەرمانی چۆڵکردنی سوریا لە لایەن باڵیۆزخانەی ئێرانەوە لە دیمەشق دەرچووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئێرانییەکان لە دوێنێ ھەینی-یەوە لەڕێگەی فڕۆکەوە بەرەو تاران یان لەڕێگەی وشکانییەوە لەڕێی عێراق و لوبنانەوە دەستیانکردووە بە جێھێشتنی خاکی سوریا.


زۆرترین خوێنراو