لە حەڵەب چی دەگوزەرێت؟
ھەموو شتێک زۆر بەخێرای ڕوویدا ، یاخود رژێمی ئەسەد ئەوەندە لاوازبوو ، یان ھێرشەکان ئەوەنەد بەھێز بوون؟
پێش ھەمووشتێک ئەبێ بزانیین ( حرکە تحریر الشامHTS) کێن؟
واتا، نوسرە. نوسرە کێیە؟ واتا القاعیدە. ئەلقاعیدە کێیە؟ واتا داعش."
واتا داعش بەفۆڕمێکی تر. بەڕوکەش ئەم ھێزە لەلایەن تورکیاوە بە رێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دەدرێت. بەڵام ئەوانەی تێکەڵ بەم ھێزانە بووینەو بەشێکن لەم ھێرشانەی دوو ڕۆژی ڕابردوو کێن؟
"بەشێکی زۆری ئەو ھێزانەن کە لەلایەن ئەنقەرەوە پشتیوانی دەکرێن.لە ٢٠١٩ تورکیا لەشوێنی سوپایی نشیتیمانی سوریایی دامەزراند کە ناوەکەی پێشوویان سوپای ئازادی سوریا بوو و بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی دژی کورد پێکردن و ناوچەێکی بە پانتای ٣٠کم و نزیکەی زیاتر لە ٩٠٠کم بەدرێژای سنورەکانی لەگەڵ سوریا پێ گەرەنتی کردن ."
ھاکان فیدان ئەم ئێوارەیە ڕایگەیاند " تورکیا بەشێک نیە لەم شەڕە" ئەمەش بەمانای ئەوەدێ کە تورکیا بە ھێزی سەربازی لەم شەڕەدانیە.
بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا ڕۆڵی تورکیا لەم شەڕەدا چیە؟
"ئیدلب تەنھا٤٠کم لەشاری (ھەتایی) ئەودیوی سنورەکانی تورکیا دوورەو لە باشوورو ڕۆژئاوای ئیدلیب ھێزەکانی سوپای ڕژێمی سوریایی لێیە، ھەر ھێزێک بۆ ئەوەی بچێتە حەڵەب ئەبێ بەناو ئەو ناوچانە تێپەڕ بێ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا دایە. لەکوێ بەھەزاران چەکدار بە ھەموو موھیماتەکانیانەوە توایان بێ ئاگاداری تورکیا بۆ حەڵەب بپەڕنەوە؟"
٭تورکیا بۆ ئاستانگی نەکرد؟ بەپێی رێکەوتنی ئەستانە تورکیا بەرپرسە لە سەقامگیری ئەمنی ئەم ناوچەیە.
٭ بەپێی رێکەوتنی ئەستانە لە ٢٠٢٠ کە ئێران ، ڕوسیا و تورکیا سیپۆرتیان دەکرد. ھێزەکانی سوریا لەوشوێنانەی کە سوپایی تورکیا گەرەنتیان دەکات ناوچەی شەڕ لێنەکراون. وەتا ھیچ مەترسێک لەباکوری ئیدلبەوە بۆ سەر سوپای سوریا ناکرێ، بەڵام کرا!
٭ سوپای سوریا دوای شەڕی غەزەو ھەڵکشانی ئیسڕایل بەرەو جۆلان ھەموو تەعزیزاتی سوپای بردە ئەوناوچانەو پشت قایم بە پارێزگاریکردنی تورکیا لێی و لە ڕۆژھەڵاتیش پشتی دابوە یەپەگەو ھێزەکانی ئەمریکا وەک ئەوی بڵێن پشتی لە مەترسیەکان کردبۆیەوە.
٭ڕوسیا ھیچ سەربازێکی ھێزە زەمینیەکانی لەم ناوچانە نەمابوو، تەنھا ھێزی ئاسمانی ھەیە لەم ناوچەیە، ئەمە بۆشاێکی گەورەی ئەمنی بۆ ھێزە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکان دروست کزد تا خۆیان لەم ناوچانە کۆبکەنەوە.
٭لەکات و شوێنی زۆر گرنگ.٢٦مانگ ئاگربەستی لوبنان ڕاگەێندرا، ٢٧ دەستکرا بەھێرش کردن! لەچ شوێنێک بەتەواوەتی ئەوشوێنە لاوازانەی کە سوپای سوریا تێدا بوو..
٭ تورکیا لەکوێی ئەم ڕووداوانە دایە؟
٭ تورکیا ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێ جوڵەێکی سەربازی بە ئاراستەی تەلڕفعەت دەست پێبکات.. ڕاپۆرتێکی ھەواڵگری ئێرانیەکان ھەیو لەناو پێگەکانی تیلگرام دزەی پێکراوە کەباس لەوە دەکات "لەناچەکە ھێرشێکی لەم شێوەیە ڕوو دەدات. بۆیە تورکیا لەھوڵی داحستنی ئەو ڕێڕەوە دەدات٭
ئێستا تورکیا پێوایە بەشێک لەم ھێرشە ڕێگەگرتنبووە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تورکیا. بەڵام ھەمان ڕاپۆرت باس لەوەدەکات کە بەرەی تەحریر شام بەھۆی جەنگی ئێسڕائیل و حزب اللە ئەم ھێرشەی دواخستوە.ھەروەھا چاوەڕێی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تورکیا بووە. چونکە تورکیا ئامادەکاری دەکرد.
٭بەمشێوەیە بەرەی تەحریر شام ئەم ھەلەی لەدەست تورکیا دەرخست.
لەسەر ئەمە (عبدوڵا ئاغر)پسپۆرێ بواری سەربازی تورکیاو سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی لەناو سوپایی تورکیا ،، لە دیمانێکی لەگەڵ خەبە تورک ووتی:" ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە ڕوویدا ،، شتێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو لەتەموزی ئەمساڵەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێ. HTS لەگەڵ ھەڵکشانی جەنگی ئێسڕائیل و حەماس بەمەمەستی داگیرکرنی ناوچەکە لەجوڵە دابوون. بەتایبەت بۆ سەر حەڵەب، چونکە حەڵەب ھێلی سورە بۆ ھەموولاێک . واتا بۆ ڕوسیا، ئێران، سوریا و تورکیاو بۆ کوردیش . لە حەڵەب بەتایبەت لە گەڕەکەکانی ئەشڕەفیەو شێ مقسود نزیکەی زیاتر لە نیوملیۆن کورد ھەیە کۆنتڕۆڵی ٪٢٠ شارەکە ئەکەن.
عبدوڵا ئاغر لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی:"HTS سەربە تورکیا نیە، سەربە القاعیدەیە،، پیاوی ئێمە نیە،،،با مەسەلەکە بەسەرسەری ئێمەدا نەتەقێتەوە!"
بەڵام ھەرچی ئێرانە تورکیا تاوانباردەکات و ئاڵۆزیەکان گەیشتۆتە لوتکە لەگەڵ تورکیا.کەچی تا ئێستا بێجگە لە پاکانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ،، ھیچ کەس لە بیروکراتیەتی ئەمنی و سەربازی ، تەنانەت رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار کە زۆر لەسەر سوریا قسە دەکات ھی لێدوانێک نەدراوە..
بەپێی لێکدانەوی چاودێرانی سیاسی نزیک لە ئاکپارتی ،، پێیان وایە پلانێکی ئێسڕاێیل و ئەمریکایە و بایدا پێش ھاتنی ترامپ لەناوچەکە جێبەجێی دەکات. ئەویش ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد و دابەشکردنی بۆ سێ ھەرێمی سونە، شیعە و کورد،،، جێبەجێکردنی ڕێڕەوی (داود) بۆ ئێسڕائیل لە عێراقەوە بۆ ئۆرشەلیم ... واتا ئەوخاکەی کە خودا لەتوڕاتدا بەڵێنی بە بەنی ئێسڕائیل داوە.
چاوەڕێی دەر ئەنجامەکان بین،،،
تێبینی: زۆربەی ئەوگروپە چەکدارەنەی سەر بەتورکیا لە ھاینی ئەمساڵ بەھۆی ئەگەری دانوستانەکانی ئەردۆغانو ئەسەد لە تورکیا ھەڵگەڕانەوەو چوونە پاڵ ھەێەی تەحریر شام ."
...... شنۆ ھیرانی
|