X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

کۆمکاری عەرەبی لەبەر دۆخی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

جیهان

2024-11-23     121ژمارەی خوێندراو

کۆمکاری عەرەبی بڕیاری دا ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لەسەر ئاستی نوێنەرانی ھەمیشەیی وڵاتانی ئەندام کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای عێراقە بۆ تاوتوێکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی عێراق و ھێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکان.
 
بە گوێرەی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی (ڕخبار)ـی لوبنانی کە دوێنێ ھەینی، ٢٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بڵاوی کردووەتەوە، گرووپە چەکدارە عێراقییەکان ئامادەباشیی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک ڕاگەیاندووە و ڕەتیان کردووەتەوە بچنە ژێر فشارەکانی ئیسرائیل، کە ھەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی سیاسی و سەربازی و کوشتنی سەرکردە کاریگەرییەکانیانی کردووە.

زۆرترین خوێنراو