دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە دەیاوێت وەک وەزیر لە حکومەتەکەی دایان بنێت و یەکەم وەزیری یەکلاکردوەتەوە
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی کە لە زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویکردەوە لەبارەی کاندیدکردنی مارکۆ رۆبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئەوەی بڕیاری لێدراوە بڕیاری کۆتایی نییە، بەڵام پێدەچێت ترامپ لەسەر ناوی روبیۆ یەکلایی بووبێتەوە، کە لە لیستی کاندیدەکانیدایە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا".
مارکۆ روبیۆ یەکێکە لە سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا کە بە دۆستی کورد دادەنرێت و چەندین جار بەرگری لە کورد کردووە و دژی ھێرشەکانی تورکیا رەخنەی لەو وڵاتە گرتوە، تەنانەت لە ساڵی ٢٠٢٠ مارکۆ داوای دەوڵەتی سەربەخۆیی بۆ گەلی کوردستان کرد.
|