X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ھەواڵێکی دەزگاکانی راگەیاندن ڕەتدەکات

جیهان

2024-11-11     188ژمارەی خوێندراو

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ھەواڵی ھێرشکردنە سەر بنەکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە بەغدا ڕەت دەکاتەوە.


نووسینگەی وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "ڕۆژی ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، ھێزێکی نەناسراو  ھێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی دیپلۆماسیی ئەمریکی لە بەغدا . 

ژمارەیەک لە میدیاکانی عێراق وا بڵاویانکردەوە، گوایە ھێرشەکە کرابێتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی بە ناوی "کامپ ڤیکتۆری" لە بەغدا بەڵام ئەو زانیارییانە نادروستن" بەوپێیەی ساڵی ٢٠١١ ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەو بنکە سەربازییەی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە و "ئێستا ھیچ سەربازێکی ئەو وڵاتە تێیدا نییە".

باڵیۆزخانەکە داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات "زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئەم ڕاستییە بێت".