X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

کوردستان

2024-11-09     288ژمارەی خوێندراو

بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی ڕایدەگەیەنێت: پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێراتر کردوە و لەم ڕۆژانەدا دووەم پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و ھیچ فەرمانبەرێک بێبەش نابێت.


سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێراکردووە، بەشێوەیەک رۆژانە لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو فایلەکان رێکدەخرێن و ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.

وتیشی:قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەم رۆژانەدا دەستپێدەکات، لەمەدوا ھەرجارەو تیروپشک بۆ دەیان ھەزار ناو دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا بەلایەنی کەمەوە لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک تیروپشک بۆ ٣٠ ھەزار ناو دەکرێت، واتە ھەر پارێزگایەک ١٠ ھەزار کەس.

سەربەست مەولود وتیشی: لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادەبکرێن، بۆیە ھیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.