X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وتەبێژی یەکێتی: یەکێتی لیژنەیەک بۆ پێکھێنانی حکومەت پێکدەھێنێت

کوردستان

2024-11-07     155ژمارەی خوێندراو

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەکمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان پێکدەھێنین و پلانی نوێمان ھەیە.


سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند، "یەکێتی بۆ گفتوگۆککردن لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێکھێناوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی خۆی ھەیەو لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکات، ھاوکات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەکانی دیکەش دەکات".