ئایا ئەردۆغان ئەوەی بە ھەڵبژاردن بە دەستی نەھات، ئەیەوێت بە دادگا بەدەستی بێنێت!؟
دوھەفتە نەبوو دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرست (مەھەپە) دەستی ئاشتی و چارەسەری بۆ دەمپارتی درێژکرد. کەچی قەیوم جارێکیتر ھاتنەوە ڕۆژەڤ.
ئەمڕۆ لەتورکیا لەبواری ئابوریدا رێژەی ھەڵاوسان ژمارەکان بەرێژەێکی بەرچاو لەبەرزبونەوە دابوون. خوڵقاندنی ئەم ھەڵایە لەم تەوقیتەدا لەخۆڕا نیە.
من ڕام وایە ئەوەی ھەرە بەم مەسەلەی قەیوم دانانە دڵخۆشە پەکەکەیە. پەکەکە نیگەران بوو لەو پێشھاتانەی دوایی سەبارەت بە پرسی چارەسەری ، بەتایبەت کە باخچەلی لەھەوڵی ئەوەدابوو پرۆسەکە لەنێوان ئۆجەڵان و دەمپارتیەوە لەگەڵ حکومەت بمێنیتەوە و قەندیل لەدەرەوەی ھاوکێشەکەدابێ.
لەناو ژێرخانی ئاکپارتیو مەھەپەش کۆمەڵێکی لەکەسانی ئۆلۆگارشی ھەن کە لەچواردەوری ئەردۆغانن و ئاقڵ بەخش و ئەندازیاری پلانگێڕیەکانن لەتورکیا وا لە ئەدۆغان دەگەێنن کە پێویستە ئەوەی بە ھەڵبژاردن دەستیان ناکەوێ ، بەڕێگای سیاسەت و دادگاکانەوە بەدەستی بھێنن. بۆیە ھەمیشە لەناو گەمەێکیی تێکدەرانەدانو سیاسەتی پەرتکەو زاڵ بە پەیڕەو ئەکەن
١٠رۆژ لەمەبەر (ئەحمەد ئۆزار) کە کسایەتێکی سیاسی کوردەو خەڵکی شاری وانی باکوری کوردسانەو سەرۆکی شارەوانی قەزایی(ئەسەنیورت)سەربە پارێزگایی ئەستەمبۆڵ و لەسەر پاتی کۆماریگەل جەھەپە سەرۆکی شارەوانیە. ئەم قەزایە گەورەترین یەکەی ئیداریە لەسەر ئاستی قەزاکانی تورکیاو یەک ملیۆن و ٧٠٠ھەزار کەس دانیشتوانی ھەیە. بەتۆمەتی ئەندامبوون لەپەکەکە دەستگیرکرا و قەیومی لەشوێن دانرا، دوای ٤ڕۆژیش قەیوم بۆ شارەوانیەکوردەکان دانرا..
چیە ئەم گەمە تێکدەرانەیە؟
١-لاینگرانی دەم پارتی و جەھپە بڕژێنە سەرشەقامەکان و کاری ئاژاوەگێڕی دروست بێ، حکومەت باری نائاسایی لەوڵات ڕابگەێنێ و پرسی نوسینەوەی دەستور پەک بکەوێ.
٢- خێراکردنی ڕێکارەکانی پرسی داخسنی دەم پارتی. چەند ڕۆژێک لەمەبەر لەلایەن (ڤەتەن پارتسی)وە داوای داخستنی دەمپارتی لەدادگایی دەستوری ئەنقەر تۆمار کراوە.
٣-دەمپارتی جەھپە کشانەوەی خۆیان لەپەرلەمان ڕابگەێننو بەمشێوەیەش ڕێژەی کورسەکانی ھەردوو پارتی کەزیاترە لە ٢٠٠کورسی بۆ پارتی دەسەڵاتدارو مەھەپە پڕبکرێتەوە بە ٤٠٠پەرلەمانتار بە خواستی خۆیان دەستور بنوسنەوە.
٤- لەھەمووشی گرنگتر دابەشبوونی جەھەپە بۆسەر چەند بەرەێک. لە نێوان ئۆزگور ئۆزەل و مەنسوڕ ساڤاش سەرۆکی شارەوانی گەوریەی ئەنقەر و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەمبوڵ.
شایەنی باسە مەنسوڕ ساڤاش لایەنگری یەیەکر نزیکبوونەوەی جەھەپەو مەمپارتی نیەو دژی ئازادکردنی ئۆجەلانیشە. بەڵام ئەوەی جێگایی سەرنج بوو ، ئەوەبوو مەنسوڕ یاڤاش بەشێوەێکی زۆر یاسایانە ئێدانەی دانانی قەیومەکانی سەر شارەوانیەکانی دەمپارتی کرد و پشتگیری بۆ دەربڕی.
٥-ڕاکێشانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ ناو دەمەقاڵێ ووتار دروشمی دژی دەوڵەت و یاخود خودی ئەدۆغان.
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو داواێکی ئیستنافی سزایی ھەیە، کاتێک لەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ووشەی(ئەحمەق)ی بەکار ھێنابوو، سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی ئەوکاتە داواێکی لەسەر کردبوو بەتۆمەتی ئەوەی سوکایەتی بە دەزایی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کردووە داواکاری گشتی داوای سزای ٢ساڵ و٧مانگ٢٠ڕۆژی بۆ داواکردبوو. ئەگەر ئەم داوایە جێبەجێ ببێت ، ئاەوا ئیمام ئۆغڵۆ بۆ ماوەی ٥ساڵ قەدەغەی کاری سیاسی بەسەردا دەسەپێ. بەمشێوەیەش ئەردۆغان رەقیبێی بەھێزی لەپێش خۆی بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار لەم خولەی ھەڵبژاردن وەلاوەنا.. ئاشکرایە لەناو گۆڕەپانی سیاسەتدا ئەردۆغان حەزی بە ملاملانێ لەگەڵ رەقیبی بەھێز نیە. بەڵام بە پێچەوانەوە ھەموو لێدوانە تووندەکان لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەھەپەوە دران.
٦-پەیامێک بوو بۆ دەم پارتی کەئەگەر دستێکی ئاشتیمان درێژکرد، ھێشتا قامچی بەدەستەکەیترمانەوەیە. ئەگەر ئاشتیتان ئەوێ فەرموون ھاوکارمان بن بۆ نوسینەوەی دەستورێکی تازە لەتورکیا بێ ئەوەی دەستکاری ٤ ماددەی سەرەتاو بنەڕەتی دەستور بکرێ کە باس لە پێناسەی پێکھاتەی دەوڵەتی تورک دەکات کە یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵایە.
لەچەند ڕۆژی داھاتوو چاوەڕێ لێدانێکی ئەردۆغان ئەبین لەسەر کۆی ڕووداوەکان.
..... شنۆ ھیرانی
|