X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیان درێژ کرایەوە

کوردستان

2024-11-04     110ژمارەی خوێندراو

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی ھەرێم وادەی وەرگرتنی پارەی حاجیانی درێژ کردەوە و داوایەک لە حاجیان دەکات.


بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی ھەرێم کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ھەموو ئەو ھاووڵاتییانەی کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ٢٠٢٥ھاتووەتەوە، دەتوانن گوژمەی یەکەمی پارە تاوەکو رۆژی ١٢ـی ئەم مانگە رادەست بکەن.
دەشڵێت:" لە ‌دوای ئەو وادەیە ھەر کەسێک پارەی نەدابێت، و لە جیاتی ناوەکەی ناوێکی یەدەگ بە پێی ریزبەندیی دەرچوونی ناوەکان شوێنی دەگرێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکات کە ئەمساڵ ناویان دەرچووە، لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چونکە وادەی وەرگرتنی گوژمەی یەکەمی تێچووی حەج بە ھیچ شێوەیەک جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە ئەو کەسانەی کە ناویان دەرچووە بۆ پڕۆسەی حەجی ٢٠٢٥ ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەنە نوسینگەکانی حەج و عومرەی ناوچەکانیان:
١- بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم تاوەکوو گوژمەی دووەم دیاری دەکرێت.
٢-پێویستە ئەو کەسەی ناوی دەرچووە ئامادە ‌بێت.
٣-ھێنانی پاسپۆرت