X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت

کوردستان

2024-11-02     219ژمارەی خوێندراو

کوردانی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەکرێنەوە بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و تەنھا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا، ئاگاداری ھاوڵاتییانی دەرەوەی وڵات دەکاتەوە، کە بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەھیچ جۆرێک کار بە  سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بەو بەڵگەنامەیە راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، پێویستە ھاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی ٢٠ بۆ ٣٠ رۆژی پێ دەچێت .