X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ھەیبەت حەلبوسی: شاخەوان عەبدوڵا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆتایی ھاتووە

عێراق

2024-10-31     380ژمارەی خوێندراو

شاخەوان عەبدوڵا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوەی فراکسیۆنی تەقەدووم داوا لە پارتی دەکات کەسێکی ڕۆشنبیر بۆ پۆستەکەی کاندید بکەن.

ھەیبەت حەلبوسی سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدووم لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: شاخەوان عەبدووڵا لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆتایی ھاتووەو داوا دەکەین پارتی کەسێکی رۆشنبیر بۆ پۆستە کاندید بکات چونکە پشکی خۆیەتی.

دەشڵێت: شاخەوان عەبدوڵا بە رێگەی یاسایی دووردەخرێتەوەو واژوی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە چونکە زیادەڕۆیی کردووەتەوە سەر ھەیبەتی پەرلەمانتار کە ئەندامی دەسەڵاتی تەشریعییەو بەرزترین دامەزراوەی دەوڵەتە.

حەلبوسی ئەوەشی خستەڕوو، پاسەوانەکەی شاخەوان عەبدوڵا دەدرێتە دادگاو سزای خۆی وەردەگرێت.