X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

سبەی لە 37 پەروەردە یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت‏‎

کوردستان

2024-10-27     125ژمارەی خوێندراو

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە وەک یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست مانگی 9ی 2024 دابەشدەکرێت لەم پەروەردانەی خوارەوە:

پەروەردەی کەرکوک بەشی کوردی
پەروەردەی رۆژئاوا سلێمانی
پەروەردەی رۆژهەلات سلێمانی
پەروەردەی هەڵەبجە
پەروەردەی پشدەر
پەروەردەی کفری
پەروەردەی دوکان
پەروەردەی چەمچەماڵ
پەروەردەی سەیدصادق
پەروەردەی کەلار
پەروەردەی دەربەندیخان
پەروەردەی پێنجوێن
پەروەردەی شارەزوور
پەروەردەی سارباژێر
پەروەردەی قەرەداغ
پەروەردەی رانیە
پەروەردەی ناوەندی هەولێر
پەروەردەی دەشتی هەولێر
پەروەردەی دەوروبەر هەولێر
پەروەردەی کۆیە
پەروەردەی شەقڵاوە
پەروەردەی سۆران
پەروەردەی رەوندز
پەروەردەی مێرگەسۆر
پەروەردەی مخمور
پەروەردەی خەبات
پەروەردەی بەردەڕەش
پەروەردەی زاخۆ
پەروەردەی ئاکرێ
پەروەردەی شێخان
پەروەردەی سێمێل
پەروەردەی شەنگال
پەروەردەی ئامێدی
پەروەردەی تلکیف
پەروەردەی رۆژهەلات دهۆک
پەروەردەی رۆئاوا دهۆک

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، رۆژی سێشەممەی رابردوو مامۆستایانی میلاک دابەشکرا، بەڵام مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا.

وتیشی، مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە.