ئەمڕۆ گەشتیاران لە ھەولێر و سلێمانی بە چەند مەرجێک دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی وربگرن.
ئەمڕۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێریش لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی (١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار) سوودمەند بن، بۆ ئەوەش دەبێت بە چەند رۆژێک بەر لە گەشتەکەیان سەردانی لقی بانکی TBIی بکەن لە ھەولێر یا سلێمانی.
لەکاتی سەردانکردن و بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکە دەبێت گەشتیار، تکت، ڤیزا، کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی پێبێت. بڕی ٣ ملیۆن و ٩٦٠ ھەزار دینار لە گەشتیار وەردەگیرێت، ئەمە جگە لە ٢٥ ھەزار دینار وەک عمولە و پسوڵەیەکی پێدەدرێت و گەشتیار لە کاتی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە ٣ ھەزار دۆلار وەردەگرێت.
ئەم بڕیارە ئەو گەشتایرانە ناگرێتەوە کە لە رێگەی زەمینییەوە گەشت دەکەن، ھەروەھا بۆ ئەو گەشتیارانەش نییە کەبەرەو ئێران، رووسیا، سوریا و لوبنان گەشت دەکەن.
|