X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار لەسەر سێ پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

عێراق

2024-10-27     182ژمارەی خوێندراو

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سێ پرۆژە یاسا کە لەلایەن سوننە و شیعە و کوردەوە داواکراوە کۆدەبێتەوە.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتیی کە ئەمە داواکاریی سووننەکانە، ھەروەھا بڕیاردان لەسەر پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩، ئەمەش داواکاریی شیعەکانە.

یەکێکی دیکە لەو پرۆژە یاسایانەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەردەدات، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕش و گەڕانەوەی موڵکە داگیرکراوەکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە ئەمەش داواکاریی کوردە.