X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئیسرائیل بە ١٠٠ موشەک چەند شوێنێکی گرنگی ئێرانی بۆردومان کرد

جیهان

2024-10-26     163ژمارەی خوێندراو

ئەمشەو ئیسرائیل بە ١٠٠ موشەک ھێرشی کردە سەر ئێران و چەند شوێنێکی گرنگی ئێرانی کردە ئامانج.

ئەمشەو ئیسرائیل بە ١٠٠ موشەک ھێرشی کردە سەر ئێران و چەند شوێنێکی گرنگی ئێرانی کردە ئامانج.

ئەو شوێنانەی کرایە ئامانج
بنکەی مووشەکیی ئەمیر ئەلموئمینینی سوپای پاسداران لە بەدکانە.

ـ ناوندی توێژینەوەی مووشەکی بالیستیی سوپای پاسداران ھەر لە نزیک بەدکانە.

ـ ناوەندی پشتیوانیی لۆجیستیی سەر بە سوپای پاسداران لە باشووری ئێران.

ـ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی کە تا ئێستا نەزانراوە ئاخۆ ھی ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای ئێرانە یان سەر بە سوپای پاسداران.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە ھێرشەکانی ئەمشەوی بۆ سەر ئێران ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بەکارھێناوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندوە: ئێران ھەر ھەڵەیەکی دیکە بکات وەڵامی دەدەینەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئێرانیش بڵاوی کردەوە: زیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل سنووردار بوون.