بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان
جەماوەری کوردستان
حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان
ئەندام و لایەنگران و دەنگ دەرانی کۆمەڵ
ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی ئەگەرچی سەرەتا ھیوامان ھەڵچنی بەھەندێ گۆڕانکاری کە لەیاسای ھەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لەساختەکاری نەکرا بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراوبوو بەشێوەیەک ھەموو کەس دەرکی پێنەکا.ھەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامەبەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ بەڵکو لەدەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەد دەکاتەوە.ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تاسزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایەلایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی ھاوڵاتی دا گرتوە، ستەم و گەندەڵیان کردوە، ئەگەرساختەنەبێ چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم.دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیاریەکان گەشتینە ئەوڕاستیەی بەمەبەست و بەرنامەبۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە یان ھەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکاریە لای ئێمە قبوڵ کراو نییە و ھەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵادەکەین لەکۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لەحکومەت بەشدار نابین بەڵکو لەڕاوێژو باس و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاین کراوکەپێک ھاتەکەی بەدەرەلە خواستی ھاوڵاتیان بەشداری نەکەین.بەھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کۆمەڵ سەربەخۆیە لەھەر ھەنگاو و بڕیارێک لەداھاتوو، ھەرئەم سەربەخۆیی بونەشە کە کۆمەڵ لەدەرەوەی ھاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێ.لەگەڵ لایەنەناڕازیەکانی تریش لە ھەماھەنگی و وتووێژ دەبین و پشتیوان بەخودا داکۆکی لەدەنگی دزراوی ھاوڵاتیان دەکەین.کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
|