X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

رۆژنامەی (العرب):بەشدارینەکردنی یەکێتی لە حکومەت ھەرێم دەخاتە بەردەم مەترسی لێکترازان

عێراق

2024-10-24     1055ژمارەی خوێندراو


ھەرێمی کوردستان دوای تێپەڕاندنی ئاستەنگی ئەنجامدانی ھەرڵبژاردن، لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنوسازی تردایە، کە خۆی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێدا دەبینێتەوە، لەبەر رۆشنایی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، کە تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستھێنا بەسەر رکابەرە راستەوخۆکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوەش پرۆسەیەکی ئاڵۆزەو سەقامگیری  و تەنانەت یەکێتی ھەرێمیشی پێوەبەندە.
قورسی پرۆسەکە لەوەدایە بەشداری ھەردوو حزب لە حکومەت گرنگە، بەبێ لەچاوگرتنی ئەگەر ھاوپەیمانی حزبی سەرکەوتوو لەگەڵ ھێزی تر کە کورسی پەرلەمانیان بەدەستھێناوە، بۆ بەدیھێنانی نیسابی نیوە کۆ یەک، کە پێویستە بۆ پێکھێنانی حکومەت.
حکومەتێک یەکێتی بەشداری تیادا نەکات ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمدا ھەبێت، بەدیاریکراویش سلێمانی و ھەڵەبجە، کە یەکێتی تیادا باڵادەستە و خاوەنی ھێزی پێشمەرگەو ئاسایشی تایبەت بەخۆیەتی. 
نێوندە سیاسیە عێراقیەکان ترسی ئەوەیان ھەیە حزبەکەی تاڵەبانی رقەبەرایەتی بکات و پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە ھەرێم ئاڵۆزبکات، بە بەرزکردنەوەی ئاستی داواکارییەکانی و پێشکەشەکردنی مەرجی قورس بۆ بەشداریکردن لە حکومەت.
ترسی دەستوەردانی دەرکیشیان ھەیە لە گۆڕەپانی سیاسی ھەرێم، کە خۆی لە حزب و گروپە ھاوپەیمانەکانی ئێران و دەسەڵاتدار لە دەوڵەتی عێراقدا دەبینێتەوە، کە پاڵپشتیەکی بەھێزی یەکێتیان کرد بە ئومێدی گۆڕینی ھاوکێشەی ھێز لە ھەرێمی کوردستان.
رائید فەھمی، سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی پێشبینی دەکات، پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم کاتێکی زۆری پێبچێت و دۆخێکی نوێ بسەپێنێت. 
راشیگەیاندووە: زمانی ھەردوو حزبە سەرەکییەکە لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا زۆر توندبوو، ئەگەر دۆخەکە ھەرواش بمێنێتەوە مانای وایە پارتی بەدوای ھێزی تردا دەگەڕێت بۆ ھاوپەیمانیکردن لەگەڵی لەبری یەکێتی.   
ھۆشداریشداوە لەوەی، ئەگەر ئەوە روبدات، مەترسی فروانبونی درزی نێوان ھەولێرو سلێمانی سەرھەڵدەدات، کە دەبێتە ھۆی لەتبون و پارچەبوونی یەکێتی ئیدارەی ھەرێم، ئەوەش پێگەی ھەرێم لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو تەنانەت نێودەوڵەتیش لاوازدەکات.