X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

داوا دەکرێت بینینی ئۆ*جا*لا*ن بەردەوامی ھەبێت

جیهان

2024-10-24     240ژمارەی خوێندراو

پەرلەمانتارێکی ھەدەپە ڕایدەگەیەنێت: لەم مانگەدا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووینەتەوە و دەمانەوێت ئەم سەردان و بینینەی بەردەوامی ھەبێت.


عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ھەدەپە ڕایگەیاند: کۆتا چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئۆجالان لە ٣ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ بووە. 

ئاماژە بەوەشدەکات، وەک خێزانێک دوای چەندین ساڵ لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووینەوە.

وتیشی: ئێمە دەمانەوێت سەردانی ڕۆتینی خێزانەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، کە مافێکی یاساییە، بەردەوام بێت بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە.

زۆرترین خوێنراو