بۆ ھەڵسەنگاندنێکی تەندروست بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی براوە و دۆڕاوە، تەنھا ژمارەی کورسی پەرلەمان پێوەر نیە. بەڵکو ھەژموونی حیزبەکان بەسەر پەرلەمانەوە باشترین پێوەرە.
لە خولی پێشووی پەرلەمان پارتی دیموکراتی کوردستان ھەژموونی بەسەر ٥٦ کورسی پەرلەمانەوە ھەبوو، ٤٥ کورسی خۆی و ١١ کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم خولە ھەژموونی پارتی دابەزیوە بۆ ٤٢ کورسی، ٣٩ کورسی خودی خۆی و ٣ کورسی کۆتا.
بێگوومان لەدەستدانی ھەژموون بەسەر ١٤ کورسی پەرلەمان پارتی دەکات بە دۆڕاوەی یەکەمی ئەم دەنگدانە!
بە پێچەوانەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنھا ٢١ کورسی پەرلەمانی ھەبوو لە خولی پێشوو! ئێستا بە کورسی کۆتاوە ھەڵکشاوە بۆ ٢٥ کورسی. ئەم ھەڵکشانەش یەکێتی دەکات بە براوەیەکی دیاری ئەم ھەڵبژاردنە.
لێرەوە پێویستە سوپاسی دەنگدەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت، کە توانیان بە ئاوێتەبوون لەگەڵ پەیامەکانی سەرکردایەتێکەیان سنوورێک بۆ تاکڕەوی لە کوردستان دابنێن! پیرۆزبێت لەھەمووان، کە گەورەترین ھەنگاوی وەستاند و ئیستۆپپێکردن بە تاکڕەوی بە سەرکەوتووی تێپەڕێندرا.
|