X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

شۆکی ھەڵبژاردن و سیناریۆکانی چەند رۆژی داھاتوو

کوردستان

2024-10-21     556ژمارەی خوێندراو



بۆچی پارتی و نەوەی نوێ بە مەبەست ژمارەی نادروستی دەنگەکانیان بڵاودەکەنەوە؟ ئەو دوو حزبە بەنیازی چین و چەند رۆژی داھاتوو چی روودەدات؟

پارتی و نەوەی نوێ پیلانێکی پێشوەختەی میدییان بۆ شێواندنی ئەنجامەکانی دەنگدان لەدەنگدانی تایبەتی و گشتیی داڕشتووە و ئەنجامی وەھمی بڵاودەکەنەوە، منیش پیلانەکەتان بۆ ئاشکرادەکەم. 

ماوەی چەند رۆژێکە، ھەریەکە لە پارتی و نەوەی نوێ ژوورێکی عەمەلیاتی میدیاییان پێکھێناوە و پیلانێکیان داڕشتووە بۆ شێواندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، سەرەتا لە دەنگدانی تایبەت بە ئاشکرا ئەم پیلانە ھەستی پێدەکرا و ژمارەی وەھمیان بڵاودەکردەوە و سەرکەوتنی ھەردوو حزبیان راگەیاند تاوەکو سەرلێشێواوییەک لای ھاوڵاتییان دروستبکەن. 

دوێنێ لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی ھەڵبژاردنیش، ھەر زوو میدیای ھەردوو حیزب ئەنجامی وەھمی و ژمارەی دوور لەراستیی دەنگی یەکێتی-یان بڵاوکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی دروستیی ھەڵبژاردنەکان، کە کۆمسیۆن بڕیارە ئەمڕۆ بڵاویبکاتەوە.
ئەم دوو لایەنە، دەزانن سەنگی راستەقینەی ئەوان زۆر لەوە کەمترە، کە بڵاویدەکەنەوە، بۆیە لە ئێستاوە لە میدیای ھەردوولا داتا وەھمیەکانیان بڵاودەکەنەوە و دەڵێن، پارتی و نەوەی نوێ لەپێشەوەن، کە ئەمە پیلانێکی ھاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئەو دوو حزبەیە.

بۆیە دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەنگی یەکێتی بەجێگیری و دەنگی پارتی و نەوەی نوێ زۆر کەمتر ئەبێت لەوەی ئێستا بڵاوی دەکەنەوە، ئەویش ئامادەکارییە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە رۆژانی داھاتوودا دەیبینن.
ھەربۆیە چاوەڕوان بکەن پارتی و نەوەی نوێ، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەست بە تۆمارکردنی تانە دەکەن لە بەغداد.
ھەرچەندە شاسوار چاوەروانی راستەقینەی خۆی ١٠ کورسی و پارتیش ٣٤ کورسییە، بەڵام ھەردوولا بەڵێنی وەھمیان بە دەنگدەرانیان داوە و لە ئێستادا دەیانەوێت بەتۆمەتی ساختەکاری و رەتکردنەوەی ئەنجامەکان گرفت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروستبکەن.

ئاوات خەیروڵڵا