پارتی پلانی وایە لە دھۆک و ھەولێر لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا خێمە ھەڵبدات و ھەڕشە لە دەنگدەرانی تایبەت بکات.
میللەت زانیویەتی، پارتی پلانی داناوە سبەی ھەینی لە رێگەی رێکخستن و لق و ناوچەکان، لە دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنییەکاندا لەبەردەم بنکەکاندا خێمە ھەڵبدات.
ئەوەش ئاشکرابووە، پارتی لەو رێگەیەوە ھەر ئەندامێکی ھێزە ئەمنییەکان کاتێک دەچێت دەنگ بدات، دەبێت پێش ئەوە بچێتە ناو خێمەکە، کە تێیدا بارکۆدێک لە کارتی دەنگدانەکەی دەدرێت و پێی دەوترێت کە بەم رێگەیە دەزانین دەنگ بە کام لایەن دەدەیت.
لەم رێگەیەوە، پارتی ھەڕەشە لە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان دەکات و دەیانترسێنێت بەوەی کە دەزانێت دەنگ بە کام لایەن دەدەن.
لە بەرامبەردا، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەڵێت کە بە ھیچ شێوەیەک ئاشکرا نابێت کە دەنگدەر دەنگی بە کام لایەن و ھێزە داوە.
|