X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

عیماد جەمیل: وادەی ھەڵبژاردن درێژ ناکرێتەوە

عێراق

2024-10-12     230ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت: لە وادەی خۆیدا بانگەشەی ھەڵبژاردن کۆتایی دێت و بە ھیچ شێوەیەک وادەکەی درێژ ناکرێتەوە.


ئەمرۆ شەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاندوە وادەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شەوی ١٥/١٠/٢٠٢٤ کۆتایی پێدێت و لە ھیچ بارودۆخێکدا  ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وادەی یاسایی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان ٤٨ سەعات پێش دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی پێدێت، بۆیە سەعات ١٢ی شەوی ١٥ی تشرینی یەکەم رادەگیرێت.

وتیشی: پێویستە لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن و لەکاتی کۆتایھاتنی وادەکە، بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرن.

بڕیارە لە١٨ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و لە  ٢٠ ی ١٠ دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.