X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

کاروان یاروەیس: بۆ وەستاندنی ھەژماری من دەتوانین سکاڵا تۆمار بکەین

عێراق

2024-10-12     202ژمارەی خوێندراو

پەرلەمانتارێکی یەکێتی باسی بەکرداری کردنی مووچە لە ڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەکات و دەڵێت: بۆ وەستاندنی ھەژماری من دەتوانین سکاڵا تۆمار بکەین.


کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: کۆمەڵێک کەناڵمان ھەیە کە دەتوانین لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە بە کرداری کاری لەسەر بکەین و فشار بکەین کە تەوتین لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بێت.

یەکەم لە دادگای فیدرالی دەتوانین داوا تۆمار بکەین، دووەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەتوانێت فشار بکات، سێیەم فشارکردن لە حکومەتەکەی بەڕێز سودانی جا فشارەکان سیاسی یاخود پەرلەمانی بێت بۆ ئەوەی بێنە ژێر باری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە تەوتین کردنی مووچە.

ئێمە لە ڕابردوودا بێ متمانەیی بە جۆرێک بووە، کە مووچەخۆرانی ھەرێم نایانەوێت مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی دارایی ھەرێم و لەوبانکانە بێت کە حکومەتی ھەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

حکومەتی ھەرێم لە ھەژماری مندا دوو ئامانجی ھەیە ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە جڵەوی مووچە لە دەستی خۆیدا بمێنێت و کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی خۆیدا بێت، ئامانجی دووەم ئامانجێکی بازرگانیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ھەژماری منەوە مانگانە ٦ بۆ ٧ ملیۆن دۆلار دەستکەوتیان ھەبێت.

دەستکەوتی ھەژماری من دەچێتە کوێوە؟ ئایە دەخرێتە خەزێنەی حکومەتەوە یان نەخێر، وە سەفقەیەکە لە نێوان بەرپرسانی ھەرێمدا لەبەر ئەوە پرۆسەکە گوماناویە.