X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

"کێشە دروستکردن بۆ مووچەی ھێزەکانی ٧٠ بەشێکە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن"

کوردستان

2024-10-10     267ژمارەی خوێندراو

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی ھێزەکانی یەکەی ٧٠ ھۆکاری دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی ئەو ھێزە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەشێکە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن.


موقەدەم عادل مەلا تاھیر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی ھێزەکانی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە ڕاگەیاند: ئەوەی بەرامبەر بە خانەنشینانی ھێزەکانی یەکەی ٧٠ دەکرێت جۆرێکە لە سزادانی سیاسی، چونکە ئەوەی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئێمەوە ھەیە بەھەموو جۆرێک ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێکردووە، بۆیە پێمانوایە دروستکردنی ئەم گرفتە لەلایەن حکومەتەوە وەک بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار دەھێنرێت.

وتیشی: مانگی پێشووش ھەمان گرفتی ئێستا بۆ خانەنشیان دروستکراو دوای چەندین ڕۆژ مووچەکانیان خەرجکرا، بۆیە ناکرێت بژێوی ژیانی ھەزاران خێزان بکرێتە بانگەشەی ھەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی یەکەی ٧٠ کەمترین کێشەی ھەیە لەڕووی ئامارو ژمارەوە بە خانەنشینیشەوە، بەراورد بە ھێزەکانیی یەکەی ٨٠ ، بەڵام دروستکردنی ئەم کێشەیە لەم کاتی ھەڵبژاردنەدا روونە کە پەیوەندی بە بەکارھێنانی ئەم دۆسێیەوە ھەیە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن کە ئەمەیان پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنە.