شنیار ئەنوەر، کاندیدی دیاری یەکێتیی رایدەگەیەنێت، حزبەکەی ھەولێر فەتح دەکات، دەشڵێت، ئەوەی پارتی ئەمڕۆ کردی زۆر ناشرین و منداڵانە و قێزەونانەبوو، ئێستا ناتوانێت دەنگی مردووەکان و سورییەکان تەزویر بکات، بۆیە ھاتووە دەستی بردووە بۆ تەزویرکردنی دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی.
شنیار ئەنوەر، کاندیدی ژمارە ٤٣ی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەرمی حزبەکەی باسی ئەو تۆمارە دەنگییە ساختەکراوەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کرد کە میدیاکانی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە و دەڵێت، "ئەو بەرنامەی ئەمڕۆ بەکارھاتووە، بە ١٠ دۆلارە، بەڵام ملیۆنان دۆلاریان لە مەسرور بارزانی سەندووە، تاوەکو دەنگەکان تەزویر بکات.
دەشڵێت، "ئێستا دەتوانم وا لەمەسروبارزانی بکەم بە عەرەبی قسەبکات، کە خۆی بە حونجە قسەدەکات بەو بەرنامەیە".
بەوتەی شنیار ئەنوەر، کامپینەکەی سەرۆکی یەکێتی زۆر حەقبێژانەیە و پرە لەھیوا و دەستکەوت، ھەر قسەیەکی بافڵ تاڵەبانیش تیرێکی چاکسازیی وگۆرانکارییە بۆ سەر دڵی سەردەستەی گەندەڵکاران لەھەولێر، بۆیە ترس و شڵەژاوی لای پارتی و خودی مەسرور بارزانی دروستکردووە".
"پارتی وەکو ئەو کەسەی لێھاتووە لە دەریایەک پەنا بۆ چڵە پووشێک ببات، تاوەکو نەخنکێت، ئەوانیش ئێستا ناتوانن تەزویربکەن بۆیە دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تەزویر دەکەن". شنیار ئەنوەر وادەڵێت.
پێشیوایە، "مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای پاراستن بووە، ئەوەنە بەسەقەتی کارەکەیان کردووە، زەنگی تەلەفونەکەش دەرکەوتووە، بەڵام ئەگەر بەراستی کارێکی لەوجۆرە روویبدایە، ئەگەر سیخوری بەسەر سەرۆکی حزبێک بکەیت، خیانەێکی گەورەیە و سزاکەی ئەوەندە قورسە بەپێی یاساکانی عیراق و جیھانییەکان مەسرور بارزانی تاوەکو لەسێدارەدان دەڕوات".
بۆیە شنیار ئەنوەر بە پارتی دەڵێت، "ئەوان با خەریکی کاری لەمجۆرەبن، ئێمەش خەریکی وەرگتنەوەی ھەولێرین، خەریکی کاری گەورە و مەزنین کلیلی ژوورەکەی مەسرور بارزانی لەئەنجومەنی وەزیران وەردەگرینەوە.
ھەر لەوچاوپێکەوتنەیدا شنیار ئەنوەر دەڵێت، "خەڵک لەبلە و بارزانەوە پەیوەندیمان پێوەدەکەن و زۆر توڕەن لەسیاسەتەکانی مەسرور بارزانی و داوادەکەن کە بافڵ تاڵەبانی بلەو بارزان رزگار بکات".
|