بەدەر لەکورسی؛ ویست و ئامانجی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنەدا
نیاز سەعید عەلی
ھەر ھێزێکی سیاسیی بەشداربووی ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ بێجگە لەھەوڵ و تێکۆشان، بۆ بەدەستھێنانی دەنگی بەرچاو لەھەڵبژاردن و مسۆگەرکردنی کورسیی زۆر لەپەرلەمان، ھاوکات خاوەنی چەندین ویست و ئامانجی تری سیاسی و تایبەتیە.
ویست و ئامانجەکان، لەھێزێکی سیاسی، بۆ ھێزێکی تر ئەگۆڕێت، ویست و ئامانجی سیاسیی (یەکێتی) لەم ھەڵبژاردنەدا؛ بریتیە لەگۆڕینی ھاوسەنگیی ھێز، لەناو پرۆسەی سیاسی و ڕاستکردنەوەی سیستەمی فەرمانڕەوایی؛ لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕزگارکردنی پەرلەمان و ناوەند و دەسەڵاتی بڕیار و جوومگە گرنگەکان، لەقۆرخکاری و دەسەڵاتی تاکڕەویی (پارتی) .
شکست و ھەستانەوە لەمێژووی (یەکێتی)دا
(یەکێتی) لەمێژووی خۆیدا؛ بە (٤) شکستی سەربازیی کاتیی گەورە و چەندین جیابوونەوەی ناوخۆیدا تێپەڕیوە، ھەر یەکێکیان بەگوێرەی ھەلومەرجی قۆناغەکە، کاریگەرییان ھەبووە لەسەر گۆڕینی ھاوسەنگیی ھێز؛ بە زیان و دژی (یەکێتی) .
شکستە سەربازیەکان بریتین لەکارەساتی ھەکاری (١٩٧٨)، ئەنفالەکان (١٩٨٨)، کۆڕەو (١٩٩١)، (٣١)ی ئابی (١٩٩٦)، جیابوونەوە کاریگەرەکانیش؛ پێکھاتوون لەجیابوونەوەی (بزووتنەوەی سۆشیالیست ١٩٧٩)، (ئاڵای شۆڕش ١٩٨٥)، (بزووتنەوەی گۆڕان ٢٠٠٩) و ھەندێک وردە لێکترازانی تر .
خەسڵەتێکی نەگۆڕی (یەکێتی) لەمێژووی خۆیدا؛ بریتی بووە لەچۆک دانەدان و تەسلیم نەبوون، لەبەردەم ھیچ ڕووداو و بارودۆخێکی سیاسی و سەربازیی سەخت و دژوار، کە مەترسی ئەوەی لێکرابێت؛ لەڕووی ھاوسەنگیی ھێز و ڕۆڵ و کاریگەریەوە، ببێتە ھۆی لاوازبوون و پەراوێزکەوتنی (یەکێتی)، بەڵکو بە ورە و ئیرادەی بەرز و گیانی بەرەنگاریی پتەوەوە؛ خۆی ڕاگرتوە و ڕووبەڕوویان بووەتەوە، نەیھێشتووە ئەو شکست و جیابوونەوانە، ببنە ھۆی داکشان و بچووکبوونەوە لەگۆڕەپانەکەدا، بەڵکو بەگوێرەی ھەلومەرج و زەمینەی قۆناغەکە؛ تێکۆشاوە بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکان و داڕشتنی پلان و ھەنگاوی نوێ، بۆ ھەڵکشان و بەھێزکردنەوەی دووانەی ڕێکخستن و ھێزی پێشمەرگە .
بە تێپەڕاندنی زۆرینەی ئەو شکستانە و ھەنگاونان بەرەو وەرچەرخان، بۆ قۆناغی بووژانەوە و گەشەکردن؛ (یەکێتی) لەمێژووی خۆیدا، چەندین قۆناغی جیاجیای بەھێزبوونی لەڕووی جەماوەری، سیاسی، ئایدیۆلۆژی، سەربازی و شۆڕشگێڕی بەخۆیەوە بینیوە و لەدەرەنجامدا پێی بووەتە؛ جڵەوگیری شۆڕشی نوێ و ناوەندی بڕیار و چەقی ھاوسەنگیی ھێز لەکوردستاندا .
ھاوکات بووەتە نەخشێنەر و ئاراستەکەر و خوڵقێنەر و بزوێنەری سەرەکیی، ڕووداو و پێشھات و وەرچەرخان و گۆڕانکاریە سیاسیەکان؛ لەکوردستاندا .
لەدەستدانی ھاوسەنگیی ھێز؛ لەپێناوی بەرژەوەندیی نەتەوەیی
لەدوای پرۆسەی ڕزگاریی عێراق (٢٠٠٣)، (یەکێتی) و ھێزە سیاسیەکانی تر؛ چوونە ناو قۆناغێکی تازەی کاری سیاسیی جیاوازتر، لەقۆناغی پێش (٢٠٠٣)، ئەم قۆناغە کەوتە ژێر کاریگەریی دەرەنجام و لێکەوتەکانی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق .
ھەلومەرجی قۆناغەکە وای ئەخواست؛ بۆ دانەبڕان و دوانەکەوتن، لەزنجیرە گۆڕانکاریە ڕیشەیی و ھەمە چەشن و خێراکان لەعێراق؛ (یەکێتی) ھاوتەریبانە ئاراستەی سیاسیی خۆی لەگەڵ ئەو ڕەوش و بارودۆخە تازەیەدا بگونجێنێت، بۆ ئەوەی ببێتە ھێزێکی کاریگەریی نەخشێنەر و بەشدار؛ لەناو پرۆسەی سیاسی و سیستەمی فەرمانڕەوایی عێراقی نوێدا .
(یەکێتی) پێیوابوو؛ نەتەوەی کورد لەعێراقی نوێدا، ئەبێت..
|