X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وتەبێژی ھێزەکانی ٧٠: ھەژماری من ڕەتدەکەینەوە

عێراق

2024-10-07     294ژمارەی خوێندراو

وتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ رایدەگەیەنێت، 'ھەژماری من' رەتدەکەینەوە و لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە بەبانکیکردنی مووچەخۆرانیان دەکەین.


ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ راگەیاند:" یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریی 'ھەژماری من'ـی کردبێت و بڕیارمانداوە لەرێگەی بانکی حکومیی عێراقییەوە ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانمان دەکەینەوە".

وتیشی، "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین مووچەخۆران ھەژماری بانکییان ھەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە پرۆژەی 'ھەژماری من' لە ھەرێمی کوردستان ٦٠٠ ھەزار مووچەخۆر ناویان تۆمارکردووە و ١٣٢ ھەزار مووچەخۆر لە رێگەی ھەشت بانکی ناو پرۆژەی 'ھەژماری من' مووچەی مانگی ھەشت وەردەگرن.

لەدوای وتارێکی بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی ھەژمارەی منەوە کە وتی ئەوە نە ھەژماری نە ھی ئێوەیە و ھەژماری مەسرورە، لە دوای ئەو وتارە بەشێکی زۆری مووچەخۆران ھەژماری منیان ڕەت کردەوە دەڵێن لە ڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە تەوتین دەکەین.