بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی تەواوی ھەرێمی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات.
پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی جیھان پێکەوە پێیان دەوترێت ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان، ساڵانە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و کاندیدەکان ھەڵدەبژێرن بۆ نوێنەرایەتیکردنییان لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان.
کۆبونەوەکانی ئەمساڵ لە چیلی بەڕێوەچوو، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەنگی، سۆسیال دیموکراتی سویدی، پارتی سۆسیالیستی چیلی، پارتی شۆڕشگێڕی مۆدێرنی کۆماری دۆمینیکان، پارتی گەلی مەنگۆلیا، کۆنگرەی نەتەوەیی ھیندستان، پارتی کرێکاری ئوسترالیا، ھاوپەیمانیی ھاووڵاتیانی زیمبابۆی بۆ گۆڕان، ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی کە نوێنەرایەتی تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوێنەری ھاوپەیمانییەتییەکە دەبێت لە تەواوی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
کۆبوونەوەکانی ھاوپەیمانییەتییەکە رێگەیەکە بۆ ئەوەی پارتەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و ئەجێنداکانی پارتی سۆسیال دیموکرات لە سەرانسەری جیھاندا جێبەجێ بکەن.
د. دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی وەفدی یەکێتی کە بەنوێنەرایەتی یەکێتی لە سانتیاگۆ لەچیللی بەشداری کۆنگرەی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان دەکات راگەیاند: "سەرۆک بافڵ یەکێکە لە سەرۆکی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان کە وەک ئەنجومەنێکی سەرکردایەتییەو ٩ ھاوسەرۆکن و سەرۆک بافڵ یەکێکیانە".
"ھاوپەیمانێتیەکە ١١٩ حزبی سۆشیال دیموکراتی لە جیھاندا لەخۆگرتوەو ئەو پۆستی سەرۆکایەتییە بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستکەوتێکی پڕبایەخی سیاسییە کە لەنێو ئەو ١١٩ حزبە جیھانییەدا بۆ یەکێتی و حزبێکی کوردستانییە" د. دارا وادەڵێت.
د. دارا خەیلانی لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی راشیگەیاند: "جگە لەو سێ حزبە کوردستانییە، ھاوپەیمانی دیموکراتی ئیشتراکی عەرەبی کە ١٣ حزبن، پێکەوە پشتیوانی یەکێتی و سەرۆک بافڵ بوون بۆ ئەوەی بەیەکێک لە ٩ ھاوسەرۆکەکەی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز".
"پێشتر و بەرلە نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال ھەوڵی زۆری لەوپێناوەدا داوەو رۆڵی یەکێتیش بەرچاو بووە لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە سۆشیال دیموکرات " د. دارا خەیلانی وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێکە لەدامەزێنەرانی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز کە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوەو ھەر سێ ساڵ جارێک گۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
د. دارا خەیلانی دەشڵێت: "ھاوپەیمانییەکە ٤٠ ئەندامی بۆردی ھەیە کە دوانیان بۆ یەکێتییەو ٩ ھاوسەرۆکی ھەیەو یەکێکیان بۆ سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە".
وتیشی: "دیدگای سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆلی گرنگی دەبێت لەسەر ستراتیژ و دونیابینی جیھانی سوشیال دیموکرات و ھەورەھا لە بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانییەکە
|