X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

"ھەڵوێستەکەی بافل جەلال تاڵەبانی رەنگدانەوەی داخوازیەکانی مامۆستایانە"

کوردستان

2024-10-06     243ژمارەی خوێندراو



راگەیەندراوی لیستی سەوزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان:

لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدرالی سەبارەت بە موچە ، وەک یەکێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە ھەبوو، تەنھا بە تەوتین کردن کێشەی موچە کۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە ھەموو لایەنەکان کردووە، پشت لە ھەژماری من بکەن و پشتگیری پرۆسەی بە بانکیکردن لە بانقە حکومیەکان بکەن.

خۆشبەختانە بەڕێز کاک بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەژماری من رەتدەکەینەوە و پشتیوانی لە تەوتین کردنی موچەکان لە بانکە حکومیەکانی سەر بە مەرکەز دەکەین، ئەوەی راستی بێت ئەو ھەڵوێست و بڕیارە رێک رەنگدانەوەی داخوازیەکانی زۆربەی مامۆستایانە لە ھەرێمی کوردستانە.

چونکە پێیان وایە بە ھەژماری من کێشەکان کۆتایی نایێت و ھیچ سودیشی لێ ناکەوێتەوە، بەڵام بە تەوتین کێشەکان کۆتایی دێت و لە زۆر بواریش سود مەندبوونی تێدایە، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژوییەی کاک باڤل دەکەین، دەشخوازین لایەنەکانیتریش پشتگیری بکەن، بۆ ئەوەی بە یەکجاری کێشەی پاشەکەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت کۆتایی پێبێت و بکەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی.