X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوا دەکات کارمەندانی کەرتی تایبەت شوقەیان پێ بدرێت

عێراق

2024-10-06     193ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق پێشنیازێکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردەوە و تێیدا داوا دەکات کارمەندانی کەرتی تایبەتیش سوودمەندبن لەو شوقانەی کە وەزارەتەکە دروستیان دەکات.

ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ نیشتەجێکردن کۆبووەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازێک کە تایبەتە بە سوودمەندکردنی کارمەندانی گەنجی کەرتی تایبەت لە یەکەکانی نیشتەجێبوون.

وتیشی: پێشنیازەکە، ئەو یەکانە دەگرێتەوە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروستیان دەکات لەگەڵ ئەو کۆمەڵگە نوێیانەی لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە پێشنیازەکە ھاندانی گەنجانە بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەت دروست دەبن.

دەشڵێت: کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێشنیازەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە و لە ئەگەری پەسەندکردنیدا دەست دەکرێت بە دانانی مەرج و ڕێکارەکانی سوودمەندبوون لەو پرۆژەیە.