X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

" ھۆکاری سەرەکی تەوتین نەکردنی مووچە نەمانەوەی پارەیە بۆ حکومەتی ھەرێم"

عێراق

2024-10-05     263ژمارەی خوێندراو

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەوتین بکریت ھیچ بڕە پارەیەک بۆ حکومەتی ھەرێم نامێنێتەوە بۆیە ھەرێم ئامادە نییە تەوتین بکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر ھەژماری من و توگین بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات گرێبەستی ھەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەھەژماری من لەسەر سەرمایەی بانکەکان خۆیانە نەک حکومەت، توگینیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی حکومیە پاشان بانکی ئەھلی نەک پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی ھەرێم. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوامم لەسەر بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توگین بۆ ئەول مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (٨١٢/د لە ٢٢/٧/٢٠٢٤) داوام لەبانکی ناوەندی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کەلەنێوان حکومەتی ھەرێم و بانکە ئەھلیەکانی ھەژماری من ھەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (٩/٥/١١٤٥٥٥ لە ٢٤/٩/٢٠٢٤) دەڵێ ئەو گرێبەستە لای ئێمە نیە.

وتیشی: ھەروەھا داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چیە کە لەبانکە ئەھلیەکانی ھەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێ ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەھلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران. 

"تایبەت بە توگین بانکی ناوەندی دەڵێت : توگین لەوزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەھلیە، بەم جۆرەچیتر وەزارەتی دارایی ھەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش ھۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ھەرێم توگین ناکات."