وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند: کارتی بایۆمەتری کۆدکراوی تایبەت بە خۆی ھەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە دەنگدانی تایبەت دا بۆ ھەر وێستگەیەکی دەنگدان ٣٠٠ دەنگدەر دەتوانێت دەنگی تێدا بدات، کۆمیسیۆن دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت".
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رەتیکردەوە کە دەنگدەری تایبەت بتوانێت لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگ بدات و ئاماژەی بەوەکرد، "ھەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری کۆدکراوی تایبەت بە خۆی ھەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، خۆ ئەگەر رادەستیشی نەکردبێت، ناتوانێت لە دەنگدانی گشتیی بەکاری بھێنێت، چونکە ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەھێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە".
|