سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمنیداری گشتیی حزبوڵڵا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان:
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشھاتە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەئامانجگرتنی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی و یاوەرانی دەڕوانین. پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھاوخەمیانین.
ئەم پێشھاتانە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. ھۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئەم دۆخە تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ ھەموو لایەک بەبێ جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە ھەمووان دەکەین بە دانایی و دانبەخۆداگرتن، ڕێگە لە تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.
|