کورتھێنان لە مووچەی مانگی ٨ی فەرامانبەرانی ھەرێم ھەیە و تا ئێستا دیار نییە بەغدا کەی تەواوکاری مووچە دەنێرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە بەغداوە بەڵێندراوە ئەمڕۆ یان سبەی تەواوکاری مووچەی مانگی ھەشت رەوانە بکرێت، لەگەڵ ناردنی پارەکە وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی پێشکەشکردنی لیستی مووچەی مانگی ھەشت و نۆ زۆرینەی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە، بەڵام روون نییە بەغدا چەند بڕە پارە رەوانە دەکات".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە دوو گوژمەی جیاواز بڕی ٧٥٥ ملیار دیناری پێشگەیشتووەو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت پێویستی بە ٩٩٨ ملیار دینار ھەیە و بڕی ٢٤٣ ملیار دینار کورتھێنانی ھەیە.
|