X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

بانکی ڕافیدەین بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدات بە ھاووڵاتیان

عێراق

2024-09-28     339ژمارەی خوێندراو

بانکی ڕافیدەین بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدات بە ھاووڵاتیان و خانەنشینانیش دەتوانن لێی سوودمەند بن.

ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕافیدەینی عێراقی ڕایگەیاند، سێ جۆری قەرز دەداتە فەرمانبەران، ھاووڵاتییان و خانەنشینان کە ڕێژەی سوودەکەی دەگاتە ٦٪ و بە ماوەی ١٥ ساڵ لێیان وەردەگرێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت:
لە (٥٠) ملیۆن دینارەوە تا (٧٥) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک
لە (١٥) ملیۆن دینارەوە تا (٧٥) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە..
لە (٥٠) ملیۆن دینارەوە تا (١٥٠) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات.
بانکی ڕافیدەین ئەوەشی خستەڕوو کە قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەش بکەن.
ھاووڵاتییانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک لە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت.
خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن.