لە نەخۆشخانەیەکی باکوری کوردستان بەھۆکاری نەزانینی زمانی تورکی پشکنین بۆ ژنێکی بەساڵاچوو ناکرێت.
دوای ئەوەی ژنێکی کورد لە ١٧ی ٩ی ٢٠٢٤ بە ناوی فاتمە سومێلی لەبەر لاوازبوونی ھەستی بیستن سەردانی نەخۆشخانەی سێرت لە باکووری کوردستان دەکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی زمانی تورکی نەزانیوە چارەسەرەی بۆ نەکراوە.
عەباس سومێلی کوڕی ئەو ژنە دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکە ڕەتیکردووەتەوە پشکنینی ئاستی وەرگرتنی قسە بۆ دایکم بکات، پێشنیاری کردووە دایکی بچێتە نەخۆشخانەی دیاربەکر یان ئیلێە.
وتیشی: پزیشکەکە ئەم یاداشتەی لەسەر ئەو حەبانەی کە بۆ پشکنینی گوێ ئامادەی کردووە نووسیویەتی: " پشکنینی ئاستی وەرگرتنی قسەی بۆ نەکراوە، چونکە نەخۆشەکە زمانی تورکی نەدەزانی".
عەباس سومیلی ئەوەشی خستوەتەڕوو، زۆربەی ئەو بەساڵاچووانەی دێنە نەخۆشخانە زمانی تورکی نازانن و زۆربەی خەڵکی سێرت کوردن نابێت ئەو کارە لەگەڵ خەڵکدا بکەن، مەبەستی ئێمە ئەوەیە کاتێک بە زمانی دایک داوای تەندروستی دەکەین.
|