X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

سودانی: پاساوەکانی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی ھاتووە

جیهان

2024-09-17     148ژمارەی خوێندراو

سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رادەگەیەنێت و دەڵێت: پاساوەکانی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی ھاتووە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ھاوپەیمانان دژی داعش وادەی کۆتایی ھێنان بە ئەرکی سەربازی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رادەگەیەنن، ئەوەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا  پرسی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوتوێکردووە و لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لیژنەیەکی دوو قۆڵی سەربازیان پێکھێناوە بۆ دانوستان لەو بارەیەوە و گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن بۆ رێکخستنی پرسی کشانەوەی ھاوپەیمانان.

دەشڵێت، بۆ تێکەڵنەکردنی پرسەکان راگەیاندنی ئەنجامی گفتوگۆکانیان دواخستووە بۆ کۆنگرەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە بڕیارە لەم مانگەدا لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

وتیشی: پاساوەکانی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی ھاتووە و دەستیان بە گفتوگۆی راشکاو کردووە لەگەڵ ھاوپەیمانان بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەرکی سەربازیان لە عێراق.