فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا: بەرپرسی سەرجەم کردەوەکانی داعش لە عێراق کوژرا
ئەمڕۆ لە بەیاننامەکدا فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سینتکۆم)، رایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکاو ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، لە رۆژی (٢٩) ئابی رابردوو، ھێرشێکی ھاوبەشیان لە خۆرئاوای عێراق ئەنجامدا، تیایدا (١٤) ئەندامی داعش کوژران.
دوای ئۆپراسیۆنەکە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەخت دەکات لە کوشتنی چوار سەرکردەی داعش، کە ئەوانیش: ئەحمەد حامید حسێن عەبدولجەلیل ئەلعیساوی، بەرپرسی سەرجەم کردەوەکانی داعش لە عێراق، ئەبو ھەمام، بەرپرسی سەرجەم کردەوەکان لە خۆرئاوای عێراق، ئەبو عەلی تونسی, بەرپرسی پێشخستنی توانا تەکنیکیەکان، شاکر عەبد ئەحمەد ئەلعیساوی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە خۆرئاوای عێراق.
|