X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

سودانی و پزیشکیان ١٤ یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-09-11     174ژمارەی خوێندراو



ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ١٤ یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد.

یاداشتەکان بریتین لە:
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری ھەماھەنگی مەشق و ڕاھێنان
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری لاوان و وەرشیی عێراقی-ئێرانی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و ھونەریی و شوێنەواری عێراقی-ئێرانی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری پەروەردە
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی ڕاگەیاندنی عێراقی-ئێرانی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی لە بواری پەیوەندییەکان
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی گەشتیاریی ئایینی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی لە بواری ناوچە (بازاڕە) ئازادەکان
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکان
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی لە بواری پۆستە
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ ھاریکاریی لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری ڕاھێنانی پیشەیی و ھونەریی
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری دەستی کار
یاداشتی لێکگەیشتنی ھاوبەش لە بواری چالاکیی ژوورە بازرگانییەکان