ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دوبارە و جەند کێشەیەکی تر لە لیستی مووچەدا ھەیە.
سۆران عومەر- ئەندامی پەرلەمانی عێراق چەند کێشەیەکی لیستەکانی موچە ئشکرا دەکات و دەڵێت: لە لیستی موچەی مانگی تەموز ٦٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٣ ملیارو ١٥٠ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی ھەیە.
بڕی ٥٧ ملیارو ٧٤٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ١٠٣ ملیارو ٨٨٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٢ ملیارو ٧٠٨ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی ھەیە.
بڕی ٨٨ ملیارو ٥١٩ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە
بڕی ٢ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
وەزارەتی دارایی داوای موچەی بۆ ١٦٤ کەس کردووە کە وردبینی کراوە ناویان دوبارەیەو موچەکەیان ١١٨ ملیۆن دینارە.
لە لیستی موچەی مانگی ئایار ١٥١ ملیارو ٥٥٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ١ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی ھەیە.
بڕی ١٣٦ ملیارو ٩٨٧ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ١ ملیارو ٤١٣ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ٢٨ ملیارو ٨٧١ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :
بڕی ٣ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی ھەیە.
بڕی ١٨ ملیارو ٢٨٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە.
بڕی ٣٨٥ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.
|