X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

دژەتیرۆر بەشداری لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی جەنگاوەراندا دەکات بۆ ھێزە تایبەتەکان

جیهان

2024-08-25     296ژمارەی خوێندراو



بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە،" ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ھێزێکیان وەک یەکەمین ھێزی تایبەتی کوردستان بەشداردەبن لە سیانزەھەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان کە لەلایەن ناوەندی راھێنانی شا عەبدوڵای دووەم بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، "بەشداریکردنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر_CTG لەسەر بانگھێشتی فەرمیی لە پاڵ ٣٣ ھێزی تایبەتی دیکە کە نوێنەرایەتی ١٩ وڵات دەکەن".
دژەتیرۆر لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت، "گرنگی و بەرزی توانای ئەم دامەزراوەیە دەردەخات کە توانیویەتی رۆڵی کارا ببینێت لەو ئەرکەی لەپێناویدا دروستبووە کە ئەویش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و توانیویەتی شان بدات لە شانی باشترین ھێزە تایبەتەکانی جیھان".