X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

کاروان یاروەیس: عێراق ئامادە نییە پارە بۆ ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان تەرخان بکات

عێراق

2024-08-14     366ژمارەی خوێندراو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: عێراق ئامادەنییە پارە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تەرخان بات، بۆیە ئەو پرۆسەیە دەکەوێتە ساڵی داھاتوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، بەگوێرەی یاسای بودجەی ٢٠٢٤ عێراق ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی ھەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، بەوھۆیەوە بەغدا ئامادە نییە پارەیان بۆ خەرجبکات و دەکەوێتە ساڵی داھاتوو.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد ئامادە نییە ھیچ گواستنەوەیەک لە بودجەدا بکات بۆ ئەوەی داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت.

وتیشی: “تاکە رێگە ئەوەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بگاتە رێککەوتن و لەئێستاوە دەست بەگفتوگۆ بکات تاوەکو بۆ ساڵی داھاتوو ئەو داواکارییانە لەخشتەی بودجەی ٢٠٢٥ جێگەی بکرێتەوە”.