X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

سودانی لەبارەی دامەزرادنەوە داویەکی یەکێتی قبوڵ دەکات

عێراق

2024-08-07     578ژمارەی خوێندراو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە دامەزراندن و وەرگرتنی خوێنکارانەوە داوایەک ئاراستەی سودانی دەکات و ئەویش قبوڵی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئاب، دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمیی یەکێتی راگەیاند، "دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت ناھاوسەنگی ھەیە لە وەرگرتنی خوێندکاران لە پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایش و ئیداریی.

ئاشکرایکردووە، جگە لەوە جیاوازی لە نێوان پێکھاتەکانی کەرکوک دەکرێت و کورد بێبەش دەکرێت، بۆیە بەنوسراوێک داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە رەچاوی ھاوسەنگی بکرێت لە خولی ٣٠ ھەمینی پەیمانگاکە".

ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکوەزیران داواکەمانی بە ھەند وەرگرت و ئاڕ‌استەی وەزارەتی ناوخۆی کرد، کە پێویستە ھاوسەنگی ھەبێت لە دامەزراندن و جیاوازیی نەکرێت و ھیچ پێکھاتەیەک پەراوێز نەخرێت.