X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

"یاسای باری کەسێتی بە یاسای لێبوردنی گشتی ئاڵوگۆڕی پێکراوە"

عێراق

2024-08-05     285ژمارەی خوێندراو

سۆزان مەنسور, ئەندامی کوتلە پەرلەمانتارانی ژن, لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سکاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار دەکەن, دژی زیادکردنی بڕگەی ھەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ خشتەی کارەکانی پەرلەمان, لە دانیشتنی رۆژی یەک شەممەی رابردودا, کە نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارە بە کەناڵی (الرابعە)ی وتووە: ئەوەی دوێنی لە ئەنجومەنی نوێنەران روویدا, خوێندنەوە بۆ یاسای لێبوردنی گشتی کرا  لە بەرامبەر دانانی ھەمواری یاسای باری کەسێتی لە دانیشتنەکەدا، یاسای لێبوردنی گشتی بەشێکە لە رێککەوتنی سیاسی و, ھیچ پەیوەندیەکی لە یاسای باری کەسێتیەوە نیە.

جەختیشکردووە: کاتێک بڕگەی ھەمواری یاسای باری کەسی لە خشتەی کاری پەرلەمان دانراوە, نیسابی یاسایی تەواونەبووەو, لەسەر ئەوە سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار دەکەن. 

لەبارەی مەترسیەکانیش لەبارەی یاساکە, سۆزان مەسنور رایگەیاندووە: ئێمە لەبەردەم نادیارداین و بەبێ ناوەرۆک, دوێنێ پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی ھەمواری یاسای کاروباری کەسێتی کردووە.