دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو کردوە و رەوانەی بانکەکانی کردوە تا مووچەی مانگی ئاب بە زیادکراوی وەربگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤، حسام عەبدولستار، بریکاری دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانی دەستەی خانەنشینان بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان لەسەرەتای ھەموو مانگێکدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دەستەی خانەنشینی رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی تەواو کردووە و رەوانەی بانکەکانی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بە زیادکراوی.
وتیشی: لەدوای ٤٨ کاتژمێر لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، وەک رێکارێکی ھەموو مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پاداشتی خانەنشینان.
|