X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

وردبینیی لیستی مووچەخۆرانی ھەرێم تەواوکرا

عێراق

2024-07-31     321ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینییان بۆ لیستی مووچەخۆران و داھاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان تەواوکرد.

عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەرکی وردبینیکردنی داھاتی نەوتی و نانەوتی ھەرێمی کوردستانی تەواوکرد و ڕاپۆرتێکی تایبەتیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە دیوانی چاودێریی دارایی تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پاش وردبینیکردنی یەک بە یەکی ناوەکان.

عەمار سوبحی ڕاشیگەیاند، دوای دەستخستنی داتاکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستانەوە، وردبینییان بۆ داتای داھات و خەرجییەکان کردووە و ئاماژەشیدا بەوەی ھەندێک زانیاریی لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ورد نەگەیشتوونەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق.