X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

"هەرێم تەنها بە باج هێندەی سێ لەسەر چواری داهاتی نانەوتی عێراقی پەیدا كردووە"

عێراق

2024-07-24     242ژمارەی خوێندراو

پەرلەمانتارێك دەڵێت، هەرێمی كوردستان بە باج و رسومات ‌هێندەی سێ لەسەر چواری داهاتی نانەوتی عێراقی پەیدا كردووە، بۆیە بڕیاری لابردنی باج سوود بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەتەنها چوار پارێزگاوە هێندەی سێ لەسەر چواری داهاتی نانەوتی عێراق پەیدا كردووە لەدەرئەنجامی سەپاندنی باج و گومرگ و رسومات بەسەر هاوڵاتیان و بۆیە ئەو داهاتە زۆرە كۆبوۆتەوە لەهەرێم كەنزیكەی 4 ترلیۆن و 500 ملیۆن دینارە بۆ ساڵێك لەكاتێكدا عێراق بە 15 پارێزگا نزیكەی 6 بۆ 7 ترلیۆن دیناری كۆكردۆتەوە.

وتیشی بۆیە داوامانكردووە پێداچوونەوە بە باجی هەرێمی كوردستادندا بكریت، ڕاشیگەیاند، بڕیاری ڕاگتنەكە بەزۆری بەغدا بێت یان بەخواستی هەریم، پێشوازی لێدەكرێت و بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان كەمدەبێتەوە و دواتریش داهاتی باج دەچێتەوە حكومەتی فیدڕاڵ.