X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ڕێککەوتن لە نێوان و عێراق و ئەمریکا دەکرێت

جیهان

2024-07-20     200ژمارەی خوێندراو

جێگری پێشوتری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمەریکا و بەغدا بە نیازی ڕێککەوتنن و ھیوادرین تا ئەو کاتە ئاڵۆزیەکان گەورە نەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٤، بەھا ئەعرەجی, جێگری پێشوتری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەغدا و ئەمەریکا بەمزوانە دەگەنە رێککەوتنێکی مێژویی لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق".

وتیشی: خاڵەکانی کۆتایی دانران بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، داوا لە بەھەڵستکاران دەکەم ئارامی بپارێزن، ئەوەی ھەوڵی ھەڵکشانی ئاڵۆزییەکان بدات، دەیەوێت ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستکەوتی بەدەستھێناوە بە تەواوکردنی رەشنووسی کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کشانەوە لە دیوە سیاسیەکەیدا بەدیھاتووە، ھەندێک نیگەرانن لەو رێککەوتنەو ھەوڵی تێکدانی دەدەن".