وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: داوامان لە تورکیا کردووە ھامەھەنگی بکات لەگەڵ بەرپرسانی بەغدادو ھەرێم لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی و گیانی ھاوڵاتیان بپارێزێت.
ماتیۆ میلەر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا, داوای لە حکومەتی تورکیا کرد ھەماھەنگی بکات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستان, لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەی لە دەرەوەی سنورەکانی ئەنجامیدەدات.
میلەر, لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوامان لە حکومەتی تورکیا کردووە پرۆسە سەربازییەکانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و بەغداد ئەنجامبدات, ھاوکات داشمان کردووە, گیانی ھاوڵاتیان بپارێزێت و زیانیان پێنەگەیەنێت.
وتیشی: تێگەیشتمان ھەیە بۆ ئەو مەترسیە بەردەوامەی کە پارتی کرێکرانی کوردستان لە ناوچەکە دروستیکردووە
|