X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

١٦ کۆمپانیای حەج و عومرە مۆڵەتیان لێ سەندرایەوە

جیهان

2024-06-23     1112ژمارەی خوێندراو

بەھۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٧٠٠ حاجیی میسری لە مەراسیمی حەجدا ١٦ کۆمپانیای حەج و عومرە مۆڵەتیان لێ سەندرایەوە.

رۆژی شەممە ٢٢-٦-٢٠٢٤، حکومەتی میسر راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی”سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە ئەو کۆمپانیایانە رێگەپێدانەکانیان لێوەربگیرێتەوە، بەڕێوبەرەکانیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و خێزانی حاجییەکانیش قەرەبووبکرێنەوە".

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا نزیکەی ھەزار و ١٠٠ حاجی لە مەککە و شوێنەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجکردن لە تەواوی جیھان گیانیان لەدەستداوە.

لەو ژمارەیە ٦٥٨ حاجییان خەڵکی میسر بوون و ٦٣٠ کەسیان بە نایاسایی چوونەتە سعودیە. بڕیارەکەی حکومەت ١٦ کۆمپانیای حەجکردن لەو وڵاتە دەگرێتەوە.

بەرپرسانی میسر رایانگەیاندووە، ھۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان رێکخستنی گەشتی حەجە بە ڤیزای گەشتکردن بۆ سعودیە؛ بەو جۆرەش حاجییان رێگەیان نەدراوە بچنە مەککەوە و بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە